قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الزلزلة

كوردی

سوره‌تی الزلزلة - تعداد آیات 8
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 ) الزلزلة - الآية 1
کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 ) الزلزلة - الآية 2
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 ) الزلزلة - الآية 3
(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ( 4 ) الزلزلة - الآية 4
له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 ) الزلزلة - الآية 5
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 ) الزلزلة - الآية 6
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ( 7 ) الزلزلة - الآية 7
جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ( 8 ) الزلزلة - الآية 8
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.

كتێبه‌كان

  • چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلامناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌یه‌ بریتیه‌ له‌: ١- وشه‌ی مه‌سیح چ مانایك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ٢- حیكمه‌ت چییه‌ له‌ ناونانی عیسى عليه السلام و ده‌ججال به‌م ناوه‌؟ ٣- ووشه‌ی ده‌ججال چ ماناێیك ده‌گه‌یه‌نێت؟‌؟ ٤- حیكمه‌ت چیه‌ له‌ ده‌ركه‌وتنی ده‌ججال؟ وه‌ زۆر زانیاری تر له‌م كتێبه‌ به‌ده‌ستت ده‌كه‌وێت.

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/191261

    تحميل :چیرۆكی مه‌سیحی ده‌ججال وه‌دابه‌زینی پێغه‌مبه‌ر عیسى عليه السلام

  • ماڵ وسامان له‌ نێوان خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی مرۆڤداخوای گه‌وره‌ منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا به‌وه‌ی كه‌ ماڵ وسه‌ره‌وت وسامان ومناڵ ونه‌وه‌ی پێ به‌خشیون، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێی عه‌طا كردوون، جا یان ده‌بێت به‌ نــاز ونیعمه‌ت بۆ خــاوه‌نه‌كه‌ی، یان ( خوا په‌نامان بدات ) ده‌بێت به‌ به‌ڵا وموصیبه‌ت بۆی...

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/227976

    تحميل :ماڵ وسامان له‌ نێوان خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی مرۆڤداماڵ وسامان له‌ نێوان خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی مرۆڤدا

  • تێڕوانینی حه‌رام ( النظر )ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ نوسینی مامۆستا فه‌ریدون موحه‌ممه‌ده‌، باسی تێڕوانین حه‌رام ده‌كات ... له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه‌ بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی خراپ وناشیرین و قێزه‌ون، هه‌ر له‌(به‌گوێ كردنی شه‌یتان ونیگایی حه‌رام وڕوانین بۆ ئافره‌ت وئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ به‌دڕه‌وشتی یه‌كان)و شوێن كه‌وتنی ئه‌و ئاره‌زوه‌ی له‌مڕۆی به‌ جیهانی بووندا...

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/320109

    تحميل :تێڕوانینی حه‌رام ( النظر )

  • پاراستنی ته‌نها خواپه‌رستیپاراستنی ته‌نها خواپه‌رستی:ئه‌م نامانه‌و گشت ئه‌و كێشه‌ و ته‌نگه‌شانه كه‌ شێخ ابن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت نوسیونی ، كه‌ په‌یوه‌ندن به‌ یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌ و واجب بوون له‌سه‌ر به‌نده‌كان، وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ هاوه‌به‌شی په‌یدا كردنی گه‌وره‌ و بچوك...‌

    دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/227823

    تحميل :پاراستنی ته‌نها خواپه‌رستی

  • گه‌شتێك به‌ نێو خۆشی و شادییه‌كانی به‌هه‌شتبه‌هه‌شت جێگای خۆشی و شادییه‌، خوای گه‌وره‌ بۆ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی ئاماده‌ی ‌كردووه‌ كه نه‌‌ هیچ چاوێك بینوێتی و نه‌ هیچ گوێیه‌ك بیستویه‌تی و وه‌ به‌ خه‌یاڵی دڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌هاتووه‌.

    دانه‌ر : ئه‌یوب عه‌لی قازانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/145681

    تحميل :گه‌شتێك به‌ نێو خۆشی و شادییه‌كانی به‌هه‌شت

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share