قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی قریش

كوردی

سوره‌تی قریش - تعداد آیات 4
لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ ( 1 ) قریش - الآية 1
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڕه‌یش هۆگر بووه‌و...
إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ ( 2 ) قریش - الآية 2
خوی گرتووه به کاروانی زستانه‌ی (یه‌مه‌ن)و کاروانی هاوینه‌ی (شام) بۆ بازرگانی و (دابین کردنی بژێوی).
فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَٰذَا الْبَيْتِ ( 3 ) قریش - الآية 3
که‌واته با په‌روه‌ردگارو خاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه (که‌عبه‌) بپه‌رستن.
الَّذِي أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍ وَآمَنَهُم مِّنْ خَوْفٍ ( 4 ) قریش - الآية 4
ئه‌و زاته‌ی له‌برسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبه‌خشین و له ترس و بیمی (جه‌رده و ڕێگران) پاڕاستوونی و ئاسایشی بۆ دابین کردوون.

كتێبه‌كان

  • رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌ویكتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه‌ ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه‌، چونكه‌ ئه‌و فه‌رمودانه‌ باس ده‌كات كه‌ تایبه‌تن به‌ بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه‌.

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/120406

    تحميل :رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی

  • په‌یامێك بۆ بانگخوازانخوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان پله‌ وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌ وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه‌ كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه‌‌ ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه‌ له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه‌ پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/204565

    تحميل :په‌یامێك بۆ بانگخوازانپه‌یامێك بۆ بانگخوازان

  • برایه‌تی نێوان موسڵمانان له‌ قورئان و سوننه‌تداخوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كردوه‌ كه‌ برایه‌تی دروست بكرێت له‌ نێوان موسڵمانان، وه‌ ئه‌و برایه‌تیه‌ مافه‌كانی زۆر گه‌وره‌یه و به‌روبومی چاكی هه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - رونیانكردوه‌ته‌وه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت، ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت و نابێت پشت گوێ بخرێت.‌

    دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151420

    تحميل :برایه‌تی نێوان موسڵمانان له‌ قورئان و سوننه‌تدا

  • ژیاننامه‌ی پێشه‌وا موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هابئه‌م بابه‌ته‌ باسی ژیانی پێشه‌وا موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ ده‌كات وهه‌روه‌ها باسی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنیه‌وه‌ تا كۆتایی ژیانی.

    دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/329149

    تحميل :ژیاننامه‌ی پێشه‌وا موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب

  • زاناترین ئافره‌تی دونیاله‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه‌ ره‌زای خوای لێ بێت كه‌ ابن كه‌سیر باسی كردوه‌: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه‌ هێنایانی، ته‌نها عائیشه‌ نه‌بێت كه‌ كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده‌ خێزانی خۆی. ٣- عائیشه‌ خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ماڵی عائیشه‌ وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه‌ زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به‌ پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/152559

    تحميل :زاناترین ئافره‌تی دونیا

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share